ئێریڤان قسەکانی باکووی ڕەت کردەوە

پەیامی کورد   ...  ئێریڤان قسەکانی باکووی ڕەت کردەوە

ناوەندی زانیاری بەشی ئەرمەن نشینی قەرەباغ ڕایگەیاند وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست ڕایگەیاند کە ئەرمەنێستان هاوڕا لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی ئاشتی ڕووسیا ، هێز و تەقەمەنی لە درێژەی " جاددەی خانکەندی " ڕاگواستووە .

ئەم ناوەند ووتوویەتی تەنیا کەسانی سڤیل و شت و مەک و کاڵاگەلی مرۆڤدۆستانە لە نێوان شارۆچکەگەلی ئەرمەن نشین لە قەرەباغ هاوڕا لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی ئاشتی ڕووسیا دەگوازرێتەوە .

ئەرمەنێستان هەروەها ووتوویەتی هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان دوێنێ بەرەو جووتیاران تەقەیان کردووە بەڵام ئەم هێرشانە زەرەری گیانی بە دواوە نەبووە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە