ئێف بی ئای ١١ دۆسیەی ‘ نهێنی’ لە کۆشکەکەی ترامپ دۆزیوەتەوە
پەیامی کورد ... ئێف بی ئای ١١ دۆسیەی ‘ نهێنی’ لە کۆشکەکەی ترامپ دۆزیوەتەوە
میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەکاتی پشکنینی ماڵەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا، دەزگای هەواڵگری فیدراڵی ئەمریکا – ئێف بی ئای، ١١ دۆسیەی نهێنی دۆزیوەتەوە، کە هەندێکیان دۆسیەی زۆر نهێنی تایبەتى ئیدارەی ترمپ بوون.
میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگری فیدراڵی ئەمریکا – ئێف بی ئای لەکاتی پشکنینی ماڵەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا ٢٠ کارتۆن کەلوپەل و دۆسیەی زۆر نهێنییان دۆزیوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکردوە، کە لەناو ئەو ٢٠ کارتۆنەدا ١١ دۆسیەى زۆر نهێنى هەن، کە تایبەت بوون بە ئیدارەی ترامپ و یەکێک لەوانەش لەسەرى نووسراوە سەرۆکی فەرەنسا.
شەوى ٩ ى ئەم مانگە دۆناڵد ترامپ سەرۆکى پێشووى ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەندامانى سەر بە نووسینگەى فیدڕاڵى ئێف بى ئاى، بەشێوەیەکى کتوپڕ هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەم لە ویلایەتى فلۆریدا و دەستیان بەسەردا گرتووە، کە پێشتر هەرگیز شتێکی لەو جۆرە بەرامبەر هیچ سەرۆکێکی دیکەى ووڵاتەکەمان نەکراوە
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە