"ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین"
پەیامی کورد ... "ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین"
جێگری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤێدانت پاتەل ڕایگەیاند : ئەگەر ئەو هێرشانەی باسکراون ڕابگیرێن، هیچ پاساوێکی ئەمریکی بۆ ئەم هێرشە ئاسمانییانە نامێنێت و ووتی ؛ پێش هەموو شتێک با ئەمە بڵێم، ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین. " ."
ووتەبێژی پاتەل ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانەی ووڵاتەکەی لە دژی گرووپە شیعەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق ئەنجامی دەدات بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق نازانێت و ووتی ، "ئێمە گرووپە میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بە بەرپرسیار دەزانین لە کردەوە ئارەزوومەندانە و نامرۆڤانەیان و بۆ... ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە کارمەندان و هێزەکانمان بگەێنن.
لە درێژەی قسەکانیدا ڤێدانت پاتەل وتی کە ئەوان لە هەر کاتێک و لە هەر شوێنێک کە بە گونجاویان بزانن ووڵامی هێرشەکانی دژی ئەمریکا دەدەنەوە.
دەشڵێت: "شتێکی گرینگ کە دەبێت لەبیرمان بێت ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت ئەوە بزانرێت، درێغی ناکەین لە پاراستنی گەلەکەمان و تۆڵەی هەر کەسێک دەکەینەوە کە زیان بە هێز و کارمەندانی ئەمریکا بگەێنێت".
ڤێدانت پاتەل جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەو هێرشانەی پێشتر باسمان کرد بوەستێندرێن، ئەمریکا هیچ پاساوێک بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییانە نادۆزێتەوە و ووتی، پێش هەموو شتێک با ئەمە بڵێم، ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە