ئێن بی سی : " دەرمانی ژەهرئاوی " ترامپ بووەتە بەربەستی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە

پەیامی کورد     ... ئێن بی سی : " دەرمانی ژەهرئاوی " ترامپ بووەتە بەربەستی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە

بە ووتەی بەرپرسێکی ئەمریکی تا کاتێک کە ئێران پێشنیارێک " بە بەهایەکی هاوشێوە " نەخاتە ڕوو ، دەوڵەتی بایدن سوپای پاسداران لە لیستەی " گرووپە تێرۆریستییەکان دەرناهێنێت .

سەرەڕای ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ، زیاتر لە ١٠٠٠ گەمارۆی لە دژی ئێران سەپاندووە ، یەکێک لەوانە وەکوو " دەرمانێکی ژەهرئاوی " وەکوو بەربەستێک بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە بەناوبانگ بە " بەرجام " بووە .

کەناڵی ئێن بی سی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و سێ سەرچاوەی ئاگادار لەم بوارەدا نووسی ، گفتووگۆوەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام تا فێبریوەری پێشکەوتنگەلێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەڵام داواکارییەکەی ئێران بۆ دەرهێنانی ناو سوپای پاسداران لە لیستەی گرووپگەلی تێرۆریستی ئەمریکا ، ئەم گفتووگۆیانەی لەگەڵ بەربەست بەرەوڕوو کردەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی " گرووپە تێرۆریستییەکان " کاردانەوەی بەرفراوانی کۆنگرەی ئەم ووڵاتە و هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێ بە دواوە بێت . بەڵام سەرەڕای ئەمە بەرپرسانی دەوڵەتی جۆ بایدن چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوە دەکۆڵنەوە .

ئێن بی سی پشتڕاستی کردووەتەوە : " ڕەخنەگران بە خستنە ڕووی تۆمەتێک ، دەوڵەتی تراپم ی بەرامبەر بە دۆخی بە ئەنقەستی " دەرمانی ژەهرئاوی " لە گەمارۆوەکان تاوانبار دەکەن . ئەم دەرمانە ژەهرئاوییە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنەکە بۆ سەرۆککۆماری دواتر دژوار دەکات .

عەلی واعز شرۆڤەکاری باڵای گرووپی نێودەوڵەتی قەیران لە کاروباری ئێران لەم بارەیەوە ووتی : " شکێک نییە کە ئەمە تەڵەی ترامپ بۆ جۆ بایدن بووە ."

بە ووتەی سەرچاوەی ئێن بی سی نیووز دەوڵەتی بایدن بە تاران ی ڕاگەیاندووە : بە مەرجێک سوپای پاسداران لە لیستەی گرووپگەلی تێرۆریستی دەردەهێنێت کە ئەم ووڵاتە بە دوای تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سلیمانی فەرماندەی شەهیدی پێشووی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران نەبێت .

بەڵام ئێران لەگەل ئەم مەرجەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەرنەبڕێوە و دوو هەفتە پێش ، پێشنیارەکەی خۆی بۆ واشینتۆن ناردووە بەڵام سەبارەت بە ووردەکاری ئەم پێشنیارە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و دەوڵەتی بایدن یش هێشتا ووڵامی پێشنیارەکەی ئێران ی نەداوەتەوە .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە