ئێن بی سی : ڕێکارەکانی دەوڵەتی بایدن لەگەل تاڵیبان زۆر قورستر دەبێت

پەیامی کورد     ...    ئێن بی سی : ڕێکارەکانی دەوڵەتی بایدن لەگەل تاڵیبان زۆر قورستر دەبێت

دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر تاڵیبان نەتوانێت پەیمانەکانی خۆی جیبەجێ بکات دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان لەوانەیە دوا بکەوێت . ئەمە لە حالێکدایە کە هەرجۆرە دواکەتنی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دەرچوونی هیزەکانی دەتوانێ ببیتە هۆی زیاد بوونی تووند و تیژییەکان و تاڵیبان ناچار بکات تاکوو ووتووێژ و گفتۆگۆکانی ئاشتی لەگەڵ دژبەرانی خۆی لە دەوڵەتی کابۆل و ویلایەتەیەکگرتووەکان دا وەلاوە بنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕاوبۆچوونەکانی کۆشکی سپی ، وەزارەتی کاروباری دەرەوە و پێنتاگۆن لەم هەفتەیەدا نیشان دەدات کە دەوڵەتی بایدن دیدگایەکی گۆمان ئاوی لە بەرامبەر ڕەوەندی ئاشتی ئاڵۆز دەستی پیکردووە لە لایەن دۆناڵد ترامپ و تاڵیبان ەوە هەیە .جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی بایدن ڕایگەیاند : دەوڵەتی بایدن بۆ جێبەجێ کردنی ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەی ویلایەتەیەکگرتووەکان و تاڵیبان کە لە ساڵی ڕابردوودا واژوو کراوە گرینگییەکی تایبەتی هەیە . لە ڕێکەوتننامەکەی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٠ دا پاشەکشەی هێزەکانی ژێر چاودێری ویلایەتەیەکگرتووەکان تاکوو مانگی مەی ٢٠٢١ لە بەرامبەر کۆتایی پاڵپشتی تاڵیبان لە گرووپگەلی تێرۆریستی ، کەمکردنەوەی شەڕ و تووندووتیژی و هاتنە ناوەوەی ووتووێژگەلی ئاشتی لەگەل دەوڵەتی ئەفغانستان ە .

هەروەها سکرتێری میدیایی پێنتاگۆن ڕایگەیاند : تاڵیبان لە جێبەجێ کردنی پەیمانەکانی خۆی لەم ڕێکەوتننامەیەدا ، کار ناکات .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە