ئێکۆنۆمیست : جیهانی داهاتوو "بەتەمەنتر و منداڵی کەمتر" دەبێت.

پەیامی کورد   ...  ئێکۆنۆمیست : جیهانی داهاتوو "بەتەمەنتر و منداڵی کەمتر" دەبێت.

گۆڤاری ئێکۆنۆمیست نووسیویەتی: لە داهاتوویەکی زۆر دووردا، جیهانێک دەبینین کە زۆرێک لە خێزانەکان منداڵیان نابێت.

لە ڕاستیدا بەپێی ئەم بڵاوکراوە، کەمبوونەوەی لەدایکبوون - و منداڵبوون - لە داهاتوویەکی نزیکدا دڵنیایە و ڕێژەی منداڵبوون زۆر زۆر زووتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا کەم دەبێتەوە.

لە بەشەکانی جیهان کە ماوەیەکی زۆرە ڕێژەی لەدایکبوونیان کەم بووە، نەبوونی کرێکاری گەنج - کە دەبێت کێشەی بەساڵاچووان و خانەنشینەکان چارەسەر بکەن - بە توندی هەست پێدەکرێت.

لە چین ژمارەی کرێکارانی تەمەن ٢١ بۆ ٣٠ ساڵ کە دە ساڵ لەمەوبەر ٢٣٢ ملیۆن کەس بوو، لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ ١٨١ ملیۆن کرێکار کەمیکردووە. سیاسەتی یەک منداڵ - و پاشان دوو منداڵ - لە چین ژمارەی کرێکارانی گەنجی لەم وڵاتەدا کەمکردووەتەوە. خاڵی گرنگ و نیگەرانکەر ئەوەیە کە مێژوو دەریدەخات کە بەرزکردنەوەی ئاستی منداڵبوون زۆر زۆر قورسترە لە دابەزاندنی ئاستی منداڵبوون لە پلەی یەکەمدا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە