ئەحمەدینەژاد، هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران بایکۆت دەکا
پەیامی کورد ... ئەحمەدینەژاد، هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران بایکۆت دەکا
مەحموود ئەحمەدینەژاد بەهۆی ڕەتکردنەوەی لێهاتوویی و لێوەشاوەبوونی لەلایەن شەورای نیگابانی ئێران ەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران، بە نیشانەی ناڕەزایەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئیرانی بایکۆت کرد.
مەحموود ئەحمەدینەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی سەرەڕای ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ڕەتکردنەوەی لیهاتوویی و شیاوبوونی لەلایەن شۆرای نیگابانەوە و داوای ڕوونکردنەوە لەو شەورایە، هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد.
ناوبراو لە بەشێک لە پەیامەکەیدا دەڵێ: نازانم هۆکاری رەتکردنەوەی من لەلایەن شۆرای نیگابانەوە چییە و ئەو کارەی کە شەورای نیگابان کردوویەتی، گەورەترین زوڵمە کە لە خەڵکی ئێرانی کردووە و بێڕێزیکردنە بە خەڵکی ئێران و پێشێلکردنی یاسا بنەڕەتییەکانی ئیرانە.
ئەحمەدینەژاد لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێ: “نە هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکەم و نە بەشداریی لە هەڵبژادنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێراندا دەکەم و دەبێ بەرپرسانی شۆرای نیگابان لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنیدا ئەو بەڵگانەی کە هەیانە و شیاونەبوونی من دەسەلمێنی، بخەنەڕوو.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە