ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆماری پێشووی ئێران جارێکی دیکە کاندید بوونی خۆی بۆ خولی نوێی ئەم پۆستە ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆماری پێشووی ئێران جارێکی دیکە کاندید بوونی خۆی بۆ خولی نوێی ئەم پۆستە ڕاگەیاند
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاندید بوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (حوزه‌یران/٦)ی ئه‌مساڵ پشتڕاستكرده‌وه و ناوی خۆی تۆماركرد.
پێشتریش و له ساڵی 2017دا، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رێگریكرد له خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه له نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٣ سه‌رۆكایه‌تی ئێرانی كردبوو.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێكی دیكه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گه‌یشته سه‌نته‌ری لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی ووڵاته‌كه‌ی و داواكاری خۆكاندیدكردنی پێشكه‌ش كرد.
دوێنێ سێشه‌ممه، ده‌رگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له باڵەخانەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستیپێكرد بڕیاریشه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام بێت، سه‌رجه‌م كاندیده‌كانیش له‌كێبڕكێدا ده‌بن بۆ هه‌ڵبژاردنی ١٨ی (حوزه‌یران/٦)ی ٢٠٢١ی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته‌كه‌یان، بڕیاریشه ٢٦ و ٢٧ی ئه‌م مانگه، ئه‌نجوومه‌نی هه‌مواری ده‌ستوری ناوی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار رابگه‌یه‌نێت، دوای ٢٠ رۆژیش، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە