ئەحمەد تورک : ڕەنگە هەنگاو بندرێت بۆ پرۆسەیەکی نوێ!
پەیامی کورد ... ئەحمەد تورک : ڕەنگە هەنگاو بندرێت بۆ پرۆسەیەکی نوێ!
ئەحمەد تورک، کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی شاری ماردین ڕایگەیاند، کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەکرێت هەنگاو بندرێت ئەگەر بڕیار بێت پرۆسەی چارەسەری نوێ دەست پێبکرێت.
تورک لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی KRTی تورکیادا سەبارەت بەو پرسانەی لە کارنامە و کشانەوەی باشاک دەمیرتاش لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی شارە گەورەکەی ئێستەنبوڵ قسەی کرد.
"کشانەوەی باشاک دەمیرتاش هەڵوێستێکی درووست بوو"
تورک سەبارەت بە کشانەوەی هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش لە کاندیدبوون ووتی : بە بۆچوونی من هەڵوێستی باشاک دەمیرتاش درووست بوو، هەڵوێستی خاوەنداریەتی لە حزبەکەدا نیشان دا، گرینگ لێرەدا پەیامی کشانەوەی کاندیدەکان بوو لە هەموو بەشەکانی تورکیا. "
"ئەوە ئاسان نییە، بەڵام دەتوانرێت هەنگاو بندرێت"
سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری نوێ، ئەحمەد تورک ڕایگەیاند : کارێکی ئاسان نییە، بەڵام ڕەنگە هەنگاو بندرێت بۆ چارەسەر. ئەمە خەباتی ئێمەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر”.
تورک ڕایگەیاند، "بەڕای من ئەوە جەهەپە نییە کورد لە باوەش بگرێت، خاوەنداریەتی لە ماف و ئازادییەکانی بکات، سیاسەتی لەسەر بنەمای نکۆڵی کورد درووستکردووە، هۆکار هەیە کورد لە جەهەپە دوور نییە". ."
پرسی " باوەڕمەندەکان " : ئێمە دەمانەوێت ناڕەزایی خەڵک لە هەڵبژاردن دەربهێنین
تورک هەروەها ڕایگەیاند، ئەگەر جارێکی دیکە پارێزگار بۆ شارەوانیەکان دابندرێن : "ڕەنگە پارێزگار دابندرێن، بەڵام گرینگ بۆ ئێمە ئەوەیە کە ڕزگارمان بێت لە ناڕەزایی خەڵک". بێگومان ئێمە دەمانەوێت خزمەتی گەلەکەمان بکەین . ئێمە گرینگی بە حکوومەتە ناوخۆییەکان دەدەین. ئەمڕۆ ئەگەر یاسا و دادپەروەری لە ووڵاتێکدا نەبێت، هەموو شتێک دەتوانێت ڕووبدات”.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە