ئەحمەد مەسعوود : تاڵیبان جگە لە " خۆڕادەستکردن و بەیعەت " ئامادەی گفتووگۆی سیاسی لەگەل ئێمە نییە
پەیامی کورد ... ئەحمەد مەسعوود : تاڵیبان جگە لە " خۆڕادەستکردن و بەیعەت " ئامادەی گفتووگۆی سیاسی لەگەل ئێمە نییە .
ئەحمەد مەسعوود ووتوویەتی کە تاڵیبان لە سەر بەردەوامی شەڕ پێداگری دەکات .
ئەحمەد مەسعوود ڕابەری جیبهەی مقاومەی نیشتیمانی ئەفغانستان ووتی گرووپی تاڵیبان ئامادە نییە بابەتەکانی ئەفغانستان لە ڕێگای گفتۆگۆگەلی سیاسییە چارەسەر بکات و گفتوگۆوەکان لە نێوان جیبهەی مقاومە و تاڵیبان ەوە گەیشتووەتە بۆمبەست .
ئەحمەد مەسعوود شەوی ڕابردوو لە پەیامیکی ڤیدیۆیی دا ووتی تاڵیبان هێشتا هەوڵی ئەوە دەدات لە ڕێگای شەڕ و زۆرەوە هێز و دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت و لە چەندین دانیشتن کە لە نێوان " جیبهەی مقاومەی نیشتیمانی ئەفغانستان " و گرووپی تاڵیبان ئاواکراوە تاڵیبان تەنیا دوو داواکاری سەرەکی خستووەتە ڕوو کە " بەیعەت " و " ڕادەستبوون " ە .
ئەو هۆشداریداوە تا کاتێک کە تاڵیبان ئامادە نەبێت حکوومەت بە پێی ئیرادە و بیروڕای هاووڵاتیان شکڵ بگرێت ئەوە جیبهەی مقاومە بەردەوامی بە بەرەنگاربوونەوە لە دژی ئەم گرووپە دەدات . ئەو جەختی کردەوە کە چەندین بار پەیامەکەی خۆی بە تاڵیبان گەیاندووە کە ووڵات پێویستی بە حکوومەتێکە کە هەڵقوڵاوی ئیرادەی هاووڵاتییەکانی بێت .
بە ووتەی ئەو تاڵیبان ئەم بابەتە ڕەت دەکاتەوە و لە سەر بەردەوامی شەڕ پێداگری هەیە .
ئەحمەد مەسعود هەروەها پاڵپشتی لە گرووپگەلێک کە لەم دواییە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە دژی تاڵیبان بەدیهاتووە ڕاگەیاند و ووتی : کەسانی بەرگریکار و مقاوم بۆ ئەفغانستانی ئازاد لە بەرامبەر زۆڵم دا شەڕ دەکەن و مقاومە لە چوارچێوەگەلی جۆراوجۆردا لە ناوخۆ و دەرەوە لە ووڵات دا شکڵی گرتووە .
ئەو داوای یەکگرتوویی نێوان هاوولاتییەکانی کرد و هەروەها ووتی " جیبهەی مقاومەی نیشتیمانی ئەفغانستان " سەر بە هەمووانە و نوێنەری هیچ قەوم و نەتەوە و ئایین ێکی تایبەت نییە .
ئەو هەروەها ووتی بە هۆی ئەوەی کە ئەو دەستپێشخەری شەڕ نەبێت لە سەر داوای عالیمانی دین لەبەیکی هەلدا و شەڕی ڕاگرت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە