ئەدهەم بارزانی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە " مردنیش من و ووڵات لەیەک دوور ناخاتەوە "
پەیامی کورد ... ئەدهەم بارزانی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە " مردنیش من و ووڵات لەیەک دوور ناخاتەوە "
ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی سەردانی دەرەوەی کردوە و بەمزوانە دەگەڕێتەوە.
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەمڕۆ هەینی ئەدهەم بارزانی یڵاویکردەوە، ئەو سەفەرە، لە راگەیاندنی کوردستان و دەرەوەشدا ،کۆمەڵێک دەنگۆی زۆر و راو بۆچوونی جۆراوجۆر و جیاوازی لێکەوتەوە، بەھۆی ھەڵوێستەکانم لە مەڕ داگیر کردنی خاکی کوردستانی وولاتمان ، ئێستاش ئێوەی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە کوردستان وارگەی پیرۆزی منە و تەنانەت مردنیش من و ووڵات لەیەک دوور ناخاتەوە .
ئەدهەم بارزانی رۆژی 29-5-2021 هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و دوای بڵاوکردنەوەی پەیامێک لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە تێیدا باسی لەوە کردبوو "کوردستان کەوتوەتە بەر گەڕێکی دیکەی داگیرکاری سوپایی و جینۆسایدی ژینگەیی"، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەتەواوی کوردستانی بەجێهێشتوە و ناگەڕێتەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئەدهەم بارزانی:
- خوشکان و برایانی بەهاگران
سلاو و حوورمەتی بێ پایان
دوای ئەوەی بە مەبەستی سەفەر و ھندێک چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەیەک لەدەرەوەی کوردستان بووم .
ئێستا بە لوتفی پەروەردگاری مەزن باشم بەرەو ووڵات و خاکی پیرۆزی نیشتیمان لە ماوەیەکی کەم دا دەگەڕێمەوە .
ئەو سەفەرە، لە راگەیاندنی کوردستان و دەرەوەشدا ،کۆمەڵێک دەنگۆی زۆر و راو بۆچوونی جۆراوجۆر و جیاوازی لێکەوتەوە، بە ھۆی ھەلوێستەکانم لە مەڕ داگیر کردنی خاکی کوردستانی ولاتمان ، ئێستاش ئێوەی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە کوردستان وارگەی پیرۆزی منە و تەنانەت مردنیش من و ووڵات لەیەک دوور ناخاتەوە .
ئەوەی من باسم لێکردووە و ھەلوێست وبۆچونەکانم گۆانکارییەکیان بە سەر دا نە ھاتووە و ئەوەی داکۆکی لێ دەکەمەوە ئەوەیە، کە لای من پرسی پارێزگاری لە نیشتیمان و هەلوێستی دژە داگیرکاری، بڕیاری هەمیشەیین و من بەردەوام لەسەر ئەو هەڵوێستە دەمێنمەوە
و هەرگیز لەو هەڵوێستە نشتیمانیانە پاشەکشە ناکەم .
بێ ئەندازە سوپاسگوزاری و پێزانینم بۆ نیگەرانی و لێپرسینەکانتان هەیە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و لە ھەندەران بە تایبەتی کە لەو ماوەیەدا بۆ برای خۆتان هەتانبووە و ھەمیشە لە رێزەکانی پێشەوەی خزمەتکردن و خزمەتکاری ئێوەی ئازیزدام لە ھەر شۆێنێک بم.
براتان
ئەدهەم بارزانی
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە