ئەرتەشی ئۆردون : بریکارەکانی ژێر پاڵپشتی ئێران شەڕێکیان لە دژی ئێمە خستووەتە ڕێ

پەیامی کورد    ...   ئەرتەشی ئۆردون : بریکارەکانی ژێر پاڵپشتی ئێران شەڕێکیان لە دژی ئێمە خستووەتە ڕێ

موستەفا حەیاری ، ووتەبێژی هیزە چەکدارەکانی ئۆردون ، لە ووتووێژێک لەگەل تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە ووتی : ئێمە لە سنوورەکانمان لەگەل شەڕ بەرەوڕوو بووینەتەوە ، شەڕی مەواددی هۆشبەر کە ڕابەرایەتییەکەی ڕێکخراوگەلی ژێر پاڵپشتی لایەنگەلی دەرەکی و بیانی یان لە ژێر دەستدایە . ئەم میلیشیا سەربازییانە سەر بە ئێران مەترسیدارترینن ، چوونکە ئەمنییەتی نیشتیمانی ئۆردون یان کردووەتە ئامانج .

قسەکانی ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئۆردون ڕۆژێک دوای ئەوە دەوترا کە ئۆردون ڕایگەیاند لە نوێترین تێکهەڵچوونی هێزەکانی لەگەڵ قاچاخچیانی مەواددی هۆشبەر ، چوار کەس لە قاچاخچیان یان لە سنووری ئەم ووڵاتە لەگەڵ سووریا کوژران .

لە دوای ئەوەی کە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند یەکێک لە کوژراوان کە سەردەستەی ئەم گرووپە بوو پەیوەندی لەگەڵ حێزبۆڵلای لۆبنان دا هەبووە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە