ئەرتەشی ئۆکراین شارێکی ووڵاتەکەی لە ژێر دەستی ئەرتەشی ڕووسیا ئازاد کرد
پەیامی کورد ... ئەرتەشی ئۆکراین شارێکی ووڵاتەکەی لە ژێر دەستی ئەرتەشی ڕووسیا ئازاد کرد
ناوەندی گشتی ئەرتەشی ئۆکراین ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی مارس ، هێزەکانمان پاش مانگێک توانیان شاری ماکاریۆ لە ڕۆژئاوای کێیڤ لە ئەرتەشی ڕووسیا وەربگرنەوە.
جێگاى ئاماژەیە، بەرەبەیانی ڕۆژى ٢٤ ى نۆڤەمبەر ڤلادیمێر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا دەستپێکردنی هێرشی بۆ سەر ئۆکراین ڕایگەیاند و ئەوەش نیگەرانى بەشێکى زۆرى ووڵاتانى جیهانى بەدواى خۆیدا هێنا و لەوچوارچێوەشدا بەشێکی زۆر لە ووڵاتان سزاى ئابوورییان بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە