ئەرتەشی ئۆکراین : ڕووسیا بە نیازە هێرش بباتە سەر مۆڵداڤی

پەیامی کورد      ...    ئەرتەشی ئۆکراین : ڕووسیا بە نیازە هێرش بباتە سەر مۆڵداڤی

به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن و به گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵگری ئەرتەشی ئۆکراین : هێرش بۆسەر مۆڵداڤی و داگیرکردنی لەلایەن ڕووسیاوە، ڕێگە خۆشکەرە لە ڕۆژئاوا هێرش بکرێتە سەر ئۆدێسا. 

به پێی نووسراوی ئەم گۆڤارە لە ئەگەری کۆنترۆڵکردنی مۆڵداڤی لەلایەن ڕووسیا وە، داگیرکردنی ئۆدێسای ئۆکراین ئاسانتر دەبێت. 

مۆڵداڤی ئەرتەشێکی ئەوتۆی نییە و تەنیا چەند هەزار کەس تیایدا خزمەت دەکەن. 

تایمز بڵاوی کردووە هەر ئێستاش نیشانەکانی شەڕ لە ناوچەی ترانس‌نیستریا ، مۆڵداڤی دەبیندرێت و چەندین تەقینەوە ڕووی داوە کە هۆکارەکەی نادیارە. 
  


ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە