ئەرتەشی ئیسرائیل خۆی بۆ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە سووریا و لۆبنان و سینا ئامادە دەکات
پەیامی کورد ... ئەرتەشی ئیسرائیل خۆی بۆ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە سووریا و لۆبنان و سینا ئامادە دەکات
ئەرتەسی ئیسرائیل خۆ بۆ ئەگەری ئۆپراسیۆنی داعش لە سووریا ، لۆبنان و سینا ئامادە دەکات
ئەرتەشی ئیسرائیل خۆی بۆ بەرەوڕووبوونە لەگەل ئۆپراسیۆنێکی زەوینی لە قووڵایی خاکی سووریا و لۆبنان و جەزیرەی سینا ئامادە دەکات .
میدیای فەرمی ئیسرائیل هەواڵیدا کە ئەرتەشی ئیسرائیل خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئۆپراسیۆنی زەوینی لە قووڵایی خاکی سووریا و لۆبنان و جەزیرەی سینا ئامادە دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک میدیای فەرمی ئیسرائیل " کان " هەواڵیدا کە ئەڤیۆ کۆخاوی سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکانی خۆی کردووە بۆ سیناریۆیەکی لەم شێوەیە ئامادە بن .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی جەختیان کردەوە کە گرووپی تێرۆریستی داعش دەتوانێ لە سووریا یا لۆبنان و جەزیرەی سینا وە هێرش بکاتە ناو قووڵایی ئیسرائیل ەوە .
ئەم سەرچاوانە هەروەها ووتیان کە هاوکات لەگەل ئەم ئامادەییانە ، دەزگاگەلی ئەمنییەتی ئیسرائیل یش لەم ناوچەیە چالاکن تاکوو هەر جۆرە هەوڵێک لەم شێوەیە هەڵوەشێننەوە
میدیای فەرمی ئیسرائیل هەروەها هەواڵیدا کە کووخاوی جەختی کردەوە کە حکوومەت نابێ لە ئەو ئاسانکارییانە کە بە فەلەستینیەکان دراوە لە مانگی ڕەمەزان دا دەست هەڵبگرێت چوونکە هەرجۆرە پێداچوونەوەیەک لەم ئاساکنارییە دەبێتە هۆی درووست بوونی قەیرانی زیاتر .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە