ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواودایە

پەیامی کورد     ...    ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواودایە

ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەرئەگەری بە ئامانجگرتنی پێگە و مۆڵگەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان .

ئەرتەشی ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە ٢ی ١ی ٢٠٢١ لە ئامادەباشی تەواودایە لە هەموو ناوچەکانی ئەو ووڵاتە بە هۆی ترس لە هێرشی دوو لایەنە لە لایەن ووڵانی یەمەن و عێراق ەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی ئیسرائیلی " مکان " بە ئاماژەدان بەوەی کە چەندین بەرپرسی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە دڵگران و نیگەرانن ئاماژەی کرد کە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەیەلە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ئەو ووڵاتە .

ئەم کەناڵە ئیسرائیلی یە ڕاپۆرتیدا کە ئەرتەشی ئەوان لەو باوەڕەدایە کە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێران بە ژێردەستەکانی خۆی بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕێگای مووشەک ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و باقی چەکگەلی دیکەوە هاوکاری و پاڵپشتییان لیبکات و ڕادەست یان بکات .

هەروەها جگە لە ئەم کەناڵە ، بەرپرسنای هەواڵگری و زانیاری ئەم ووڵاتە ، لە ئێستادا نیشانەگەلێکی جێگای متمانەیان لە جێگیر کردنی ئەم چەکانە لە عێراق و یەمەن لە بەردەست دایە و ئاماژەی کرد ئیسرائیل لە هەفتەکانی ڕابردووەوە ، نەمایش و مانۆڕێکی گەورەی بۆ ئامادەیی لەگەڵ ئەگەری هەر هێرش و شەڕێک دژ بەو ووڵاتە بەڕیوە بردووە .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە