ئەرتەشی ئیسرائیل نەمایشە سەربازییەکانی خۆی لە سنوورەکانی لۆبنان تەواو دەکات
پەیامی کورد ... ئەرتەشی ئیسرائیل نەمایشە سەربازییەکانی خۆی لە سنوورەکانی لۆبنان تەواو دەکات .
ئەرتەشی ئیسرائیل هەواڵ لە تەواو کردنی ڕاهێنان و نەمایشە سەربازییەکانی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی سێناریۆی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حێزبۆڵلای لۆبنان دەدات
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاویخای ئەدرەعی ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە پەیامێکی تویتەری دا هەواڵ لە تەواو کردنی نەمایش و ڕاهێنانگەلی لە پێش ڕانەگەێندراوی وولاتەکی بۆ تاقیکردنەوەی ئامادەیی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکی لەناکاو لەگەڵ حێزبۆڵلای لۆبنان دەدات .
لەم نەمایشەدا گوردانگەلی الجلیل و گوردانگەلی ئامادە لە سنوورەکانی لۆبنان و هیزی ئاسمانی ، دەریایی ، هەواڵگری و پەیوەندییەکانی بەشداری یان هەبوو . ئەم نەمایشە دەربارە سیناریۆیەک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حێزبۆڵڵای لۆبنان بووە .
ووتەبێژی ئەرتەسی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەم نەمایشانە ٦ ەمین نەمایشە کە بۆ تاقیکردنەوەی ئامادەیی ئەرتەشی ئەو وولاتە جیبەجێ دەکرێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە