ئەرتەشی ئێران لە پەیامێکدا ڕاگەیاند : ئامادەی تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهیدەکانمانین

پەیامی کورد   ...  ئەرتەشی ئێران لە پەیامێکدا ڕاگەیاند : ئامادەی تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهیدەکانمانین

ئەرتەشی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : دوژمن بە پیلان کردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە ، بە دوای بەدی هێنانی نا ئەمنی و ئاڵۆزی لە ووڵات بوو کە ئەم هەنگاوە تێرۆریستییەش بەشێک لەم پلانەیە .

بێدەنگییەکی قورس و سەرسووڕهێنەر بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ و خائینانی دەرەوەی ووڵات کە هاواری بەرگری کردن لە خەڵکیان هەیە دەرخەری ئاشکرای نیفاق و دووڕوویی یە .

ئەرتەش لە ژێر فەرماندەیی فەرماندەی باڵای هەموو هێزەکان ئامادەیە تاکوو لە هەر خاڵێک دا مشتێکی ئاسنین و پۆڵائین و لەناوبەری نەتەوەی ئێران بە سەر دوژمنان دا هەڵبێنێت .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە