ئەرتەشی ئەمریکا لە کڕینی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف - ٣٥ پاشگەز دەبێتەوە

پەیامی کورد      ...   ئەرتەشی ئەمریکا لە کڕینی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف - ٣٥ پاشگەز دەبێتەوە .

هێزی ئاسمانی ئەرتەسی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کڕینی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف - ٣٥ پاشەکشە و خۆی بە دوور دەگرێت .

بە پێی راپۆرتێک گۆڤاری دیفێنس نیووز لە مەقالەی نوێی خۆیدا نووسیویەتی کە هیزی ئاسمانی ئەمریکا دەیەویست کە زۆر زیاتر فڕۆکەگەلی شەڕکەری مەک دانێل داگڵاس ی ئێف - ٣٥ ئێی ستراتیژیکی ئیگڵ لە جیاتی ئێف - ٣٥ بکڕێت .

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ، هێزەکانی ئاسمانی ئەرتەشی ئەمریکا داوای بوودجەیەک بۆ کڕینی ٤٨ فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ٣٥ یان خستووەتە ڕوو . بەڵام سەرەڕای ئەمانە لەوانەیە ئەم بابەتە لە ساڵێ داهاتوودا ڕابگیرێت ، بەم هۆکارەوە کە ئەرتەشێ ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێت جۆرێکی پێشکەوتووتری ئەم فڕۆکە شەڕکەرە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ دا وەربگرێت .

لەم مەقالەیەدا هاتووە کە بۆ پاراستنی ئەم فڕۆکەیە کە هەبوو ، فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف - ٣٥ ، ی ئەرتەشی ئەمریکا داوای بڕی ٣٦٠ میلیۆن دۆلار زیاتری کردووە . لەم بڕە پارەیە ١٧٥ میلیۆن بۆ کڕینی ٢٠ ماژوول ی بەهێز بۆ ماتۆڕگەلی فڕۆکە کەڵکی لێوەردەگیرێت کە بۆ لەناوبردنی کەم و کورتییەکان کە هۆکاری ڕوودانی کێشە لە ئێف - ٣٥ دایە کە دوابە دوای زۆربوونی بەپەلەی خێرایی دەبێت ، گرینگە .

ویلایەتەیەکگرتووەکان بارەها ئاماژەی بە زۆرێک لە کێشە نوێیەکانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ٣٥ ی کۆمپانیای لاکهید کردووە .


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە