ئەرتەشی ئەمریکا و مایکرۆسۆفت مامەڵەیەکی ٢٢ میلیارد دۆلاری ئەنجام دەدەن

پەیامی کورد     ...     ئەرتەشی ئەمریکا و مایکرۆسۆفت مامەڵەیەکی ٢٢ میلیارد دۆلاری ئەنجام دەدەن .

سیستەمی تێکهەڵکێشی بینایی ڕاستی زیادکراو هاوکاری سەربازان دەدات تاکوو ئامانج و مەترسییەکان بدۆزنەوە .

ئەم سیستەمە دەتوانێ " لە جێبهەگەلی شەڕ کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ی شاری ، قەرەباڵغ ، تاریک و جۆرێک کە پێش بینی ناکرێت " یارمەتی هێزەکانی ئەرتەش بدات .

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت براوەی مامەڵەیەک بە بەهای نزیکەی ٢٢ میلیارد دۆلار بۆ دەستەبەرکردنی " هەدێست " گەلی headset ڕاستی زێدەکراوی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان بووە .

تەکنۆڵۆژیای " هۆڵۆلنێز " ئەم کۆمپانیایە کە لە سەرووی سەرەوە دادەمەزرێت لە بنەڕەتدا بۆ پیشەسازی یاری و سەرگەرم بوون دیزاینی بۆ کرابوو .

بە ووتەی پێنتاگۆن ، سیستەمی تێکهەڵکێشی بینایی ڕاستی زیادکراو هاوکاری سەربازان دەدات تاکوو ئاگایی و زانیارییەکانیان لە کەشی دەورووبەری خۆیان ببەنە سەرەوە و ئامانج و مەترسییەکان بدۆزنەوە .

بەرپرسانی مایکرۆسۆفت ووتوویانە کە ئەم سیستەمە دەتوانێ دووربینی گەرمایی بینینی شەوانە و تێگەشتنی ڕۆخسارەکان لێکبداتەوە ، شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی لە کاتی ڕاستەقینەدا لە جێبهەگەلی شەڕ دەستەبەر بکات و بۆ ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی بەدیل گیراوان " جمکە دیجیتاڵەکان " بەدی بهێنێت .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە