ئەرتەشی ئەمریکا کوژرانی جێگری خەڵیفە و ڕابەری داعش لە عێراق پشتڕاست دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئەرتەشی ئەمریکا کوژرانی جێگری خەڵیفە و ڕابەری داعش لە عێراق پشتڕاست دەکاتەوە .
" ژەنەراڵ وین مارۆتۆ " ووتەبێژی ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناوبانگ بە " جووڵەی پۆڵایین " لە دژی داعش لە عێراق و سووریا ، کوژرانی " ئەبوو یاسر العێساوی " ڕابەری گرووپی تێرۆریستی داعش ی لە عێرق پشتڕاست کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک مارۆتۆ نووسی : " ئەبوو یاسر ڕابەری داعش لە عێراق ٢٧ ی جانیوەری لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی لە نزیکی کەرکووک کوژرا .
ئەو لە لاپەڕەی تویتەری تایبەتی خۆیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئۆپراسیۆنی کوشتنی ڕابەری داعش کە بە بەشداری هێزەکانی عێراقی و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرابوو بوو بە هۆی کوژرانی ١٠ ئەندامی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە و کوژرانی ئەبو یاسر گورزێکی دیکەی گەورە بوو بۆ هەوڵەکانی گەڕانەوەی داعش بۆ ناو خاکی عێراق .
ئەم فەرماندە ئەمریکییە هەروەها ووتی : هاوپەیمانی بەردەوامی بە کارەکانی خۆی دەدات بۆ لە ناوبردنی سەرکردە سەرەکییەکانی داعش لە مەیدانی شەڕ و لە ناوبردنی ڕێکخراوی تێرۆریستی .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە