ئەردۆغان : ئەمریکا و ئینگلتەرا دەیانەوێت دەریای سوور بکەنە دەریای خوێن

پەیامی کورد   ...  ئەردۆغان : ئەمریکا و ئینگلتەرا دەیانەوێت دەریای سوور بکەنە دەریای خوێن

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند ئەمریکا و ئینگلتەرا دەیانەوێت دەریای سوور بکەنە دەریایەکی خوێن.

ئەوەی ڕوودەدات بەکارهێنانی ناڕێژەیی هێز و دەسەڵاتە و ئیسرائیلیش لە غەززە هەمان شت دەکات.

ئێمە باوەڕمان بەو دادپەروەرییە هەیە کە لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای بەدەست دێت و باوەڕمان وایە ئەم دادگایە ئیدانەی ئیسرائیل دەکات.

ئێمە بەڵگەنامەمان پێشکەشی ئەم دادگایە کردووە کە بەسە بۆ دادگاییکردنی ئیسرائیل و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە