ئەردۆغان ئەمڕۆ بە داوەتێکی فەرمی لە تارانی پایتەختی ئێرانە

پەیامی کورد   ...   ئەردۆغان ئەمڕۆ بە داوەتێکی فەرمی لە تارانی پایتەختی ئێرانە

لەسەر میوانداری ئێران ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بەسەردانێکی فەرمی بگاتە تارانی پایتەختی ئێران، بەشداری لە حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی باڵای نێوانیان بکات.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵی یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە،" بڕیارە ئامڕۆ دووشەممە ١٨ی (تەمموز/٧) رەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەردانێکی فەرمی بگاتە تارانی پایتەختی ئێران، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی باڵای تورکیا – ئێران کە بڕیارە ١٩ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە،" لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە کە بە بەشداری وەزیرە پەیوەندیدارەکان رێک دەخرێت، پێداچوونەوە بە سەرجەم لایەنەکانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا- ئێران دەکرێت و هەنگاوەکانی پێشخستنی هەماهەنگی دوولایەنە تاوتوێ دەکرێت".
باسی لەوەشکردوە،" جگە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان دەکرێت".

هاوکات بڕیارە لە سەردانەکەیدا بە بەشداری سەرۆکی رووسیا، ڤلادێمیر پووتین و میوانداریەتی سەرۆککۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، ئەردۆغان بەشداری لە حەوتەمین کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆلی بەشێوەی ئاستانە کە لە تاران بەڕێوەدەچێت، بکات.

ئەنادۆڵ ئاشکراشیکردوە،" دواین پێشهاتەکانی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان ، هەوڵەکان بە ئاراستەی چارەسەری سیاسی، دۆخی مرۆیی و گەڕانەوەی سوورییەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ ووڵاتەکەیان، بکرێت گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت".


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە