ئەردۆغان : ئەندامێکی پلە باڵای بزووتنەوەی گوولەن لە تورکیا دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : ئەندامێکی پلە باڵای بزووتنەوەی گوولەن لە تورکیا دەست بەسەر کرا .
سەرۆککۆماری تورکیا دوێنێ دووسەممە هەواڵ لە دەست بەسەرکردنی ئەندامێکی پلە باڵای ڕێکخراوی فەتحۆڵلا گوولەن " فەتۆ " لە دەرەوەی ئەو ووڵاتە دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە دوای دانیشتنی کابینەکەی ڕایگەیاند : بە دەست بەسەرکردنی ئۆرهان ئیناندی لە کۆی گشتی دا زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی فەتۆ لە کاتی کوودەتا شکست خواردووەکەی ٢٠١٦ گەرێندراونەتەوە تورکیا .
فەتۆ و ڕابەرەکەی فەتحۆڵڵا گوولەن ، ڕۆحانی بە ڕەگەز تورکی دانیشتووی ئەمریکا تاوانبارە بە داڕشتن و جێبەجێ کردنی کوودەتای ١٥ی جووڵای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا . کوودەتاییەک کە ٢٥١ کوژراو و ٢٧٣٤ برینداری لێکەوتەوە . ئانکارا ، فەتۆ بە هەوڵدانی پشتی بەردەبۆ ڕووخاندنی ئەم دەوڵەتە لە ڕێگای کارتێکردن بە ناو دەزگاگەلی تورکیا بە تایبەتی پۆلیس ، ئەرتەش و هێزی قەزایی تاوانبار دەکات .
بەرپرسانی تورکیا دەڵێن کە فەتحۆڵلا گوولەن کە لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ژیان دەکات لە پشت ئەو کوودەتایەوە بووە کە بووەتە هۆکاری کوژرانی ٢٥٠ کەس
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە