ئەردۆغان بۆ مەکگۆرک : ئەو کابرایە زۆر بێزار و عاجزم دەکات
سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکی دیکە ڕخنەی تووند لە بەرامبەر کۆردیناتۆری ئەمریکا لە ئەفریقیای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست برێت مەکگۆرک گرت و ئەوی بە پشتگیری کردنی تێرۆر " یەپەژە - پەکەکە " YPG-PYD-PKK تۆمەتبار کرد .
ئەردۆغان لە کاتێک دا کە لە ڕوووسیا دەگەڕایەوە لە فڕۆکەکەیدا ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە و تیر و گوللەی ڕەخنەکانی خۆی بەرامبەر بە برێت مەکگۆرک ڕاگرت .
ئەردۆغان ووتی " ئەو پشتگیری و پشتەوانی تێرۆر دەکات . ئەم کابرایە دەرهێنەری YPG-PYD-PKK ەیە . بێگومان هەندێک کەس لەم قسانەی من ناڕازی دەبن . ئێمە ئەمە دەزانین . بەڵام دەست بە دەست و شان بە شان لە ناو ڕێکخستنی تێرۆریستان دایە ئەم کابرایەیە . ئەمن زۆر دڵگران و عاجز دەبم ئەو کاتەی کە ئەو دەچێ لەگەڵ ئەوان دا شان بە شان دەبێت . هەر خۆی لە خۆیدا نزیک بوونی ئەم کابرایە لەگەڵ ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دا نیشانەی پێگە و کەسایەتی ئەوە .
ئەردۆغان هەروەها جارێکی دیکە داوای لە ئەمریکا کرد هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە و ئەو ووڵاتە بۆ خەڵکی سووریا بە جێ بهێڵێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە