ئەردۆغان بۆ پاپ : ئیسرائیل نە تەنیا فەلەستین یەکان بەڵکوو ، مەسیحییەکان و هەموو مرۆڤایەتی دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد ... ئەردۆغان بۆ پاپ : ئیسرائیل نە تەنیا فەلەستین یەکان بەڵکوو ، مەسیحییەکان و هەموو مرۆڤایەتی دەکاتە ئامانج .
ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەرامبەر بە پاپا فڕانسیس ووتی : کەسانێک کە دەکەونە بەر داگیرکارییەکانی ئیسرائیل ، تەنیا فەلەستینییەکان نین بەڵکوو هەموو موسلـمانان ، مەسیحییان و بۆ هەموو مرۆڤایەتین .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاڕتی ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پاپا فڕانسیس دا لە سەر گرینگی یەکگرتوویی هەموو مرۆڤایەتی دژ بە ئیسرائیل جەختی کردەوە کە دەسترێژی بۆ سەر پیرۆزییەکان بە عەیب نازانێت .
ئەو ووتی : پەیامگەل و کاردانەوەکانی پاپ لە واری هاندانی جیهان مەسیحییەت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ جووڵە خاوەن گرینگییەکی زۆر زیادە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە