ئەردۆغان : بێزاری لە ئیسلام وەکوو نەخۆشییەکی گشتگیر لە حاڵی پەرەسەندنە
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : بێزاری لە ئیسلام وەکوو نەخۆشییەکی گشتگیر لە حاڵی پەرەسەندنە
سەرۆککۆماری تورکیا ووتی : بێزاری لە ئیسلام وەکوو گشتگیری تاعوون بە تایبەت لە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە حاڵی بڵاوبوونەوەیە و هەموو خەڵکانی کۆمەڵگا لە خەڵکی کۆڵان و بازاڕی گرتووەتەوە تاکوو پلەی سیاسەتمەداران ، کرێکاران و بەرپرسانی دەوڵەتی شی ژەهراوی دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ دووهەمین دانیشتنی نێودەوڵەتی میدیا و بێزاری لە ئیسلام لە ئانکارا ڕایگەیاند : کەش و هەوای ڕق و کینەیەک کە میدیاگەلی نەبەرپرس جووڵێنەری ئەوەن ، کاریگەری نێگەتیڤی لە سەر موسڵمانان و میلیۆنان کەس لە زمانەکان ، ئائینەکان ، پەرسگاکان و کلتوورگەلی جیاواز بە جێ دەهێڵێت .
ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە باسی شەرم هێنەر لە کانگای ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین ، چوارچێوەگەلی مەترسیداری بێزاری لە ئیسلام و نەژادپەرستی کلتووری ئاشکرا دەکات ، ووتی : ئێمە وەکوو کەسانی سەر بە سەدەیەک کە دەڵێ مرۆڤ شەریفترین گیان لەبەرەکانە جیاوازی لە نیوان ستەم لێکراوان و قوربانیان بە پێداگرییەوە ڕەت دەکەینەوە .
سەرۆککۆماری تورکیا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بێزاری لە ئیسلام بابەتێکی سنووردار بە موسڵمانان نییە بەڵکوو بریتی لە هەموو مرۆڤایەتی دەبێت ، ووتی پێچەوانەی ئەم بابەتە ناتوانرێ لە هێرشە دوژمنکارانە هاوشێوەی هێرشەکان کە ساڵی ٢٠١٩ لە نیووزیلەند و ٢٠٢١ لە کەنەدا ڕوویدا پێشگیری کرد .
ئەردۆغان جەختی کردەوە : بەرپرسیاری گەورەتر لەمبارەیەوە لە سەر شانی جیهانی ئیسلام و دامەزراوەکانی لە پاڵ سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوایی ، میدیاکان و دامەزراوەکانی دەوڵەتییە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە