ئەردۆغان : بەداخەوە تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە زیادبووندایە

پەیامی کورد   ...  ئەردۆغان : بەداخەوە تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە زیادبووندایە

ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند : بە داخەوە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٥ هەزار و ٥٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ هەزار و ١٦٨ کەسیش بریندار بوون.

تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار کەس بە تەواوی تەندرووست لە داروپەردوو دەرهێنراون

ئۆفەری یارمەتیمان لە ٧٠ ووڵات و ١٤ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وەرگرتووە

قەتەر دە هەزار کۆنتێنەری هاوکاری بۆ تورکیا ئامادە دەکات

هەموو هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە فریاگوزاری پێشکەش دەکەن

چەند فڕۆکەیەکی سوپا بۆ ڕەوانەکردنی بریندارەکان بۆ ئەستەنبوڵ و ئانکارا پلانی بۆ دانراوە

فڕۆکەخانەکانی شارە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە تەنها بۆ فریاگوزاری و گەشتی فریاگوزاری بەکاردەهێنرێن


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە