ئەردۆغان : بەم نزیکانە دەستووری نوێی تورکیا دادەڕێژین

پەیامی کورد   ...  ئەردۆغان : بەم نزیکانە دەستووری نوێی تورکیا دادەڕێژین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند : لەگەڵ کردنەوەی پەرلەمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەوڵەکان بۆ داڕشتنی دەستووری نوێ دەست پێدەکەین.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە داوای هەموارکردنەوەی دەستووری ئێستای ووڵات دەکەین کە بەرهەمی کودەتاکە. دەستووری نوێ یاسایەکی پێشکەوتنخوازانە و گونجاو دەبێت بۆ سەدەی تورکیا.

بەڵێنی ئێمە دیموکراسی پلە یەک و دەستوورە وەک تەواوکەری ئابووری و ئازادییەکان . سەدەی تورکیە بەم دەستوورە بەهێزتر دەبێت.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە