ئەردۆغان : تورکیا لە بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێوان ٣ ووڵاتی یەکەمی جیهاندایە
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : تورکیا لە بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێوان ٣ ووڵاتی یەکەمی جیهاندایە .
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وولاتەکەی لە ڕێزبەندی سێ ووڵاتی یەکەمی بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جیهان ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئاناتۆلی ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان کە شەوی ڕابردوو لە مەراسیمی کردنەوەی دامەزراوەی نەتەوەیی بەرهەم هێنانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر لە ئانکارا ووتی : کە دەوڵەتەکەی بە نیازی پەردەلادان لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی نەتەوەیی ئەم ووڵاتەیە لە ساڵی ٢٠٢٣ و هەروەها ئاراستەکردنی بە هەموو جیهان ە .
ئەو ووتی : فڕۆکەگەلی شەڕکەری بێفڕۆکەوانی درووستکراوی ناوخۆی یەکەمین فڕینگەلی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٥ دا ئەنجام دەدات .
ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی کرد کە ئەم فڕۆکەگەلە درووستکراوی ناوخۆ لە سالی ٢٠٢٩ یەکێک لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری بەپەلەی گورزوەشێنی هێزی ئاسمانی تورکیا دەبێت .
سەرۆککۆماری تورکیا لە بەردەوامی دا جەختی کردەوە کە بوودجەی پیشەسازی بەرگری ئەم ووڵاتە لە کاتێک کە بە هێز و و حۆکم گەیشتن حێزبی عەدالەت و گەشەپێدانی لە تورکیا ، لە ٥.٥ میلیارد دۆلار ەوە بۆ ٧٥ میلیارد دۆلار زیادی کردووە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە