ئەردۆغان : تورکیا هیچ شک و گومانێکی لە کڕینی دووهەمین یەکەی ئێس - ٤٠٠ لە ڕووسیا نییە
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : تورکیا هیچ شک و گومانێکی لە کڕینی دووهەمین یەکەی ئێس - ٤٠٠ لە ڕووسیا نییە .
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند ئانکارا لە کڕینی یەکەی دووهەمی سیستەمی ئێس - ٤٠٠ ی ڕووسی هیچ شک و گومانێکی نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند ئانکارا هیچ شک و گومانێکی نییە کە کڕینی یەکەی دووهەمنی سیستەمگەلی مووشەکی ئێس - ٤٠٠ لە ڕووسیاوە ئەنجام بدرێت .
ئەردۆغان لە گەڕانەوە لە سەفەری سارایێڤۆ لەگەڵ ڕۆژنامەوانان لە فڕۆکەکەیدا ووتی : ئێمە لە کڕینی یەکەی دووهەمی ئێس - ٤٠٠ ی ڕووسیا هیچ شکێکمان نییە . ئێمە لەگەڵ ڕووسیا هەنگاوگەلێکی زۆر هەڵدەگرین چ دەربارەی ئێس - ٤٠٠ و چ باقی بابەتگەل لە پیشەسازی بەرگری دا . ئێمە کەڵکمان لە فڕۆکەگەلی ڕووسی وەرگرت ، ئێمە ئەم بابەتەمان خستووەتە بەرباس . کاتێک کە سەردانی ڕووسیا بکەم هەموو شتەکان جارێکی دیکە دەخەمەوە بەر باس
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە