ئەردۆغان : جارێک توانیمان هەڵئاوسان بگەێنینە ٤٪ و جارێکی دیکەش دەتوانین
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : جارێک توانیمان هەڵئاوسان بگەێنینە ٤٪ و جارێکی دیکەش دەتوانین .
ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ووتی پێشتر لە هەڵئاوسانێکی تورکیا بۆ ٤٪ کەمیکیردووە و جارێکی دیکەش ئەمە بە دەست بهێنینەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای کەمبوونەوەی تووند و قورس ی نرخی سوودی بانکی لە تورکیا ، هەڵئاوسانی و ئاڵۆزی ئابووری بە ٢١٪ گەیاند و بوو بە هۆکاری ئەوەی کە بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار بە قورسی کەم بکرێتەوە . سەرەڕای ئەمەش سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان ووتوویەتی جارێک پێشتر هەڵئاوسانێک گەیشت بە ڕێژەی ٤٪ و و جارێکی دیکەش دەتوانێت ئەم کارە ئەنجام بدات .
ئەردۆغان ڕایگەیاند سیاستێک کە لیرەی ئەم ووڵاتە پێی داڕما ، بەشێک لە شەڕی سەربەخۆیی ئابوورییە . ئەو لەو باوەڕەدایە سیاسەتگەلی ئابووری دەوڵەتەکی هۆکاری زیادبوونی هەناردەکردن ، دامەزراندن ، سەرمایەگوزاری و گەشە دەبێت . بەڵام زۆربەی ئابووریناسان ئەمەیان بە کارێکی ناعقڵانە ناودەبات و پێش بینی دەکەن کە هەڵئاوسان لە ساڵی داهاتوودا زیاتر لە ٣٠٪ زیاد ببێت .
ئەردۆغان ووتی درەنگ یان زوو هەروەها کە من بە حۆکمڕانی گەیشتم هەڵئاوسان مان تا ٤٪ کەمکردەوە ، بەلام من ناهێڵم هاووڵاتییەکانمان ، خەڵکەکەم لە ژێر نرخی سوود وورد ببنەوە .
مەبەستی ئەردۆغان ساڵی ٢٠١١ ە کە هەڵئاوساب گەیشتبووە نزیکەی ٤٪ .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە