ئەردۆغان : دوژمنانی ئانکارا بە چارەنووسێکی ئازاربەخش تووش دەکەین

پەیامی کورد     ...    ئەردۆغان : دوژمنانی ئانکارا بە چارەنووسێکی ئازاربەخش تووش دەکەین 

سەرۆککۆماری تورکیا بە جەختی کردەنوەی لە سەر ئامادەیی بەرزی هیزەکانی کۆماندۆی ئەرتەشی ووڵاتەکەی ، ڕایگەیاند دوژمنانی ئانکارا بە " چارەنووسێکی ئازاربەخش  ' تووش دەکەین 

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی دوژمنانی ئەم ووڵاتەی بە " چارەنووسێکی ئازاربەخش " وەعدە دا و لە سەر ئامادەیی و توانای باڵای هیزەکانی کۆماندۆی ئەرتەشی تورکیا جەختی کردەوە .

ئەو لە ووتاری خۆیدا لە فەرماندەیی تیپی ١٠٥ ی تۆپخانەی ئەرتەشی ووڵاتەکەی لە ناوچەی چۆرلۆ لە پارێزگای تەکیر داغ ڕایگەیاند : ئاڵای هیچ یەک لە یەکەکانی ئەرتەشی تورکیا هیچ کاتێک نائێتە خوارەوە مەگەر ئەوەی کە دواهەمین سەربازی ئەوێ کوژرابێت .

ئەردۆغان جەختی کردەوە : هەر کەسێک بیەوێت هێرش بکاتە سەر ئاڵا و ووڵاتی ئێمە و ئازارمان بدات دەبێ بزانێت کە چارەنووسێکی ئازاربەخش بە دەستی هێزەکانی ئێمەوە چاوەڕێی ئەوان دەکات .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە