ئەردۆغان  :  دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسڕ بەرفراوانتر بکەین

پەیامی کورد      ...     ئەردۆغان  :  دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسڕ بەرفراوانتر بکەین .

سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانی خۆمان لەگەڵ ووڵاتی میسڕ بەرفراوانتر بکەین .

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە پرسی چارەنووسی پەیوەندی نێوان میسڕ و تورکیا ڕایگەیاند : ئێمە هەڵوێستێکی زۆر ئەرێنیمان لە بەرامبەر خەڵکی میسڕ دا هەیە . ئێمە و خەڵکی میسڕ پێکەوە بوونێکی مێژوویی مان هەیە . نابێت ئێمە وەکوو براگەلی دوژمن بین . دەبێ ئێمە وەکوو نەتەوەیەکی دۆست پێکەوەبوونی مێژوویی خۆمان بەدەست بهێنین .

هەر لە میانەی قسەکانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بە ناڕازی بوونی ووڵاتەکەی لە بەرامبەر نزیک بوونەوەی میسڕ و ووڵاتی یوونان کرد و ئاشکرای کرد و ووتی : ئێمە زۆر دڵگرانین کە خەڵکی بە داری زۆردای تێکەڵی و دۆستایەتی لەگەڵ خەڵکی یوونان دەکەن . ئێمە بە هاوکاری و دۆستایەتی میسڕ و یوونان زۆر دڵگرانین .

جێگای ئاماژەدانە پەیوەندییەکانی نێوان میسڕ و تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ دا دوای کوودەتا سەربازییەکەی عەبدۆلفەتاح سیسی تێک چوو . هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات دوای دابڕانی ٨ ساڵە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دەستی پێکردەوە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە