ئەردۆغان : دەمیرتاش لەسەر ئۆجالان باجی زۆر گەورە دەدات

پەیامی کورد     ...    ئەردۆغان : دەمیرتاش لەسەر ئۆجالان باجی زۆر گەورە دەدات

سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ووتوویەتی لە نێوان پەکەکە و هەدەپەدا ناکۆکی ناوخۆیی بوونی هەیە و هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەڵاحەددین دەمیرتاش باجێکی زۆر گەورە لە سەر ڕێبەری پەکەکە عەبدۆڵلا ئۆجاڵان دەدات .

ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فڕاکسیۆنی پارتەکەی خۆی دا قسەی کرد و ووتی : ئەو کەسەی کە لە ئێدیرنە " سەڵاحەددین دەمیرتاش - گرتووخانەی ئێدیرنە " دایە باجی هەرە گەورە لە سەر ئەو کەسەی کە بەندیخانەی ئیمرالی یە " عەبدۆڵلا ئۆجاڵان - بەندیخانەی ئیمرالی " هەموو شتێک بە شێوەیەکی ڕوون و بەرچاو ئاشکرا دەبێت بەڵام وا نییە . ئەوانیش لە ناوخۆیاندا حیساب لە سەر یەک بکەن و لێپرسینەوە و باج لە سەر یەک دابنێن .

ئەردۆغان هەروەها باسی لە وێنەکانی یەکێک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە بە ناوی سیمرا گووزەل کرد کە لەگەڵ شەهیدێکی پەکەکە یە و ئاشرای کرد کە ئێمە نامانەوێت کەسی وەهامان لە ناو پەرلەمانی خۆمان دا ببینین .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە