ئەردۆغان شەهیدکردنی بەرپرسێکی پلەبەرزی پەکەکە لە کەمپی مەخموور پشتڕاست دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    ئەردۆغان شەهیدکردنی بەرپرسێکی پلەبەرزی پەکەکە لە کەمپی مەخموور پشتڕاست دەکاتەوە .

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دوێنێ یەكشەممە، لە پەیامێکی تویتەریدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی، هێزەکانیان توانیویانە سەلمان بۆزگیر بەرپرسی کەمپی مەخمووری ئاوارەکان بکوژن، کە بە ووتەی ئەردۆغان، سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە.

ئەردۆغان بەرپرسی كەمپەكەی وەكوو سەركردەی پەكەكە ناساندووە و نووسیویەتی، “با ئەم هەواڵە خۆشە بگەیەنم بە نیشتیمانەکەم، سەلمان بۆزگیر، کە نازناوی د.حسێن-ی هەیە و بەرپرسی کەمپی مەخموورە، لەلایەن یەکەی خزمەتگوزاری هەواڵگرییەوە کوژراوە”.

سەرۆكکۆماماری توركیا باسی لەوەشكردووە، “ڕێگەنادەین پەکەکە کەمپی ئاوارەکان لە باکووری عێراق وەکوو ناوەندێکی پەروەردەکردنی تیرۆریستی بەکاربهێنێت”.

ئەمە لە حاڵیکدایە کە توركیا بەفڕۆكەی بێفرۆكەوان بۆردومانی كەمپی مەخمووری كرد و بەهۆیەوە سێ شەهید و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە.و هەتاکوو ئێستاش پەکەکە لە سەر ئۆپراسیۆنەکەی سەر مەخموور هیچ بەیاننامەیەکی بڵاو نەکردووەتەوە 

هەروەها باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لیندا تۆماس گرین فیڵد ناڕەزایەتی خۆیانیان لە دژی 'ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە دەربڕی و ڕایگەیاندووە : ئێمە لە سەر ئەنجامدانی ئەم هێرشە کە بە شێوەیەکی ئاشکرا و ڕوون بن پێ کردنی مافی نێودەوڵەتی و مرۆییە زۆر دڵگرانین و ئەم کارە شەرمەزار دەکات


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە