ئەردۆغان : لەو دەستوورەى کە دامانناوە ساڵى ٢٠٢٣ پەسەند بکرێت، پرسى کوردمان بە یەکجارى چارەسەر کردووە
ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکی بڵاوى کردەوە : لە پێنجهمین ساڵی ٢٧ـەمین خولی پهرلهمانی توركیا رهجهب تهیب ئهردۆغان سهركۆماری توركیا ووتارێكی پێشكهش كرد و تیایدا باسى لەوە کرد کە دەستوورێکى نوێیان داناوە بۆ تورکیە کە ئەگەر هەموو لایەک لەسەرى ڕێککەون ساڵى ٢٠٢٣ دەیدەنە گەلەکەیان. ئەردۆغان لە وتارەکەى گوتى:
دەستووری نوێی تورکیا کە ئەگەر بکرێت بە ڕێکەوتنی هەموو لایەک پەسەند بکرێت، باشترین دیارییە کە دەتوانین لە ساڵی ٢٠٢٣ بیدەین بە گەلەکەمان.
هاوشێوەی سەدەی رابردوو، لە ناخی دڵمەوە لەو بڕوایەدام کە پەرلەمانەکەمان لە سەدەی داهاتووشدا هەر بەو شێوەیە رۆڵی دەبێت. بڕیاری ئێمە بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەی رێککەوتنامەی کەشوهەوای پاریس بە پەرلەمان، یەکەمین دیاری پەرەپێدان بە شۆڕشی سەوزی ئێمەیە.
بۆ هیچ کام لە ئێمە جگە لە تورکیا، نیشتمان و دەوڵەت، داهاتوویەک نییە، هەرگیز نابێ لەبیری بکەین کە بە دابەشکراوی ناتوانین گەشە بکەن و بەهێز ببن. یەدەگی بانکی ناوەندی توركیا کە هەندێک کەس بەردەوام پرسیاری لێدەکەن، گەیشتووەتە ١٢٢ ملیار دۆلار.
بۆ ئێمە زۆر گرینگە کە گەشەسەندنی ئێمە، کوالیتی، سەقامگیری، دادپەروەری و دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتی گەرەنتی کردبێت و دەرفەتی کاری بۆ گەنجان رەخساندبێت. لەو باوەڕەدا کە لە سایەی توانای کەرتی تایبەت و سیاسەتی ئابوورییمان، ئەمجارە هیچ کەم و کورتییەکە لە بوودجەماندا نامێنێت.
پرسی کورد کە بە رواڵەت لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی و لایەنەکانی دیکەوە جارو بار دێتە بەر باس، بە هەموو رەهەندەکانییەوە لە ماف و ئازادییەکانەوە، چارەسەرمان کردووە.
وهك چۆن چارهسهری ئهو كێشهیهمان كردووه به ههمان شێوهیش دهمامك له رووی راستهقینهی ئهوانهیش ههڵدهماڵین كه دهیانهوێت نان و پیواز به ناوی پرسی كوردهوه بخۆن.
خۆڕاگری سهركهوتووانهی دایكانی دیاربهكریش بۆ خستنهڕووی ڕووی راستهقینهی ڕێكخراوی تیرۆریستی و درێژكراوهكانیان نموونهیهكی بهرچاوی ئهمهیه.
لێرهوه جارێكی دیكه سڵاو بۆ دایكانی دیاربهكر دهنێرم.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە