ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا " ڤۆن دێر لاین " گفتووگۆیان کرد

پەیامی کورد   ...  ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا " ڤۆن دێر لاین " گفتووگۆیان کرد

ئۆرسێللا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی تورکیا. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکیتی ئەورووپا کردووە.

ئەردۆغان هەروەها بۆ ڤۆن دێر لاین ڕایگەیاند ، بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکاندا لەگەڵ ڕکابەرەکاندا شەڕ بکات، تاکە ڕێگا پتەوکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپایە. ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە کاری یەکسان بەرامبەر تورکیا بگیرێتەبەر و پاڵپشتی لە ئەندامبوونی تەواوی تورکیا لە یەکیتی ئەورووپا بکرێت و ڕێگای نوێ لە پەیوەندییەکاندا بکرێتەوە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە