ئەردۆغان لە سەر گازی کوردستاژن پێشنیارێکی گرینگ دەخاتە بەردەم بەغدا
پەیامی کورد ... ئەردۆغان لە سەر گازی کوردستاژن پێشنیارێکی گرینگ دەخاتە بەردەم بەغدا
حکوومەتی تورکیا جارێکی تر خواستی خۆی بۆ هاوردەکردنی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردۆتەوە، بۆئەومەبەستەش دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی بەغدا لەیەکتێگەیشتن درووست بکات.
یاسین ئاکتای راوێژکاری رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە کە ئانکارە سوورە لەسەر ئەوەی لە بابەتی هاوردەکردنی گازی هەرێمی کوردستاندا، هەماهەنگی لەگەڵ بەغدادا درووست بکات و لەسەر ئەو بابەتە دانووستان ئەنجام بدەن.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی "عەرەبی ئەلجەدید" ئەو بەرپرسە تورکە رایگەیاندووە کە تورکیا چاوی لەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا بەهێز بکات، نەوەک لەڕێگای چارەسەرکردنی پرسی گازەوە کێشەیەکی دیکە لەگەڵ عێراق دا درووست بکاتەوە.
جەختیشی کردۆتەوە کە لە پرسی هاوردەکردنی گازی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەماهەنگی درووست بکات و دانووستان ئەنجام بدەن.
رۆژنامە عەرەبییەکە لەسەر زاری بەرپرسێکی سەر بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە گواستبوویەوە کە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەی هەناردەکردنی گازی سرووشتی کێڵگەکانی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و خورمەڵە لە هەولێر زیندوو بکرێتەوە.
باسی لەوەش کردبوو کە تورکەکان چەند هەفتەیەکە گرینگییەکی گەورە بەو بابەتە دەدەن، هەرچەندە لەسەر ئاستی عێراقدا چەندین ئاستەنگی تەکنیکی و یاسایی ڕووبەرووی پڕۆژەکە دەبێتەوە.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە