ئەردۆغان : ناتانیاهوو جیاوازی نییە لەگەڵ هیتلەر
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : ناتانیاهوو جیاوازی نییە لەگەڵ هیتلەر
ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند : سوپای ئیسرائیل وەک ئەوەی بیری هیتلەر بکەین هەڵسوکەوتی کردووە. ناتانیاهوو و هیتلەر هیچ جیاوازییەکیان نییە.
لە ووڵامی قسەکانی ئەردۆغان یشدا، ناتانیاهوو ڕایگەیاند : ئەردۆغان خۆی جینۆسایدی کوردەکانی ئەنجامداوە و خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهانییە لە زیندانیکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دژایەتی حکوومەت دەکەن. دوا کەس کە دەتوانێت ئامۆژگاری ئەخلاقیمان پێ بدات، ئەردۆغانە.
ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە