ئەردۆغان هەڕەشە لە یوونان دەکات " شەوێک لە کتووپڕ دێینە سەرتان"

پەیامی کورد   ...  ئەردۆغان هەڕەشە لە یوونان دەکات " شەوێک لە کتووپڕ دێینە سەرتان"

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان بۆ یوونان: ڕابردوو لە بیر مەکەن، لەوانەیە شەوێک بە کتوپڕ هاتینە سەرتانەوە

رەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: "پێویستە یوونان لە مێژوو بڕوانێت، شەڕی ئێزمیر لە بیر مەکەن، لەوانەیە شەوێک کتوپڕ و لە ناکاو بێینە سەرتان".

ئەردۆغان ووتیشی، ئەوانەی لە دەریای ئیجە بە کردەوەی گێچەڵکاری ناسەقامگیری درووست دەکەن تەنیا داش و کارتێکن، شەڕی راستەقینەی ئێمە بەرامبەر ئەو کەسانەیە کە دەیانجووڵێنن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سیستەمی راداری یوونان فڕۆکەکانی تورکیای بە ئاسمانی ئیجەوە خستبووە ژێر چاودێرییەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە