ئەردۆغان و سەلمان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان ووتووێژەکانیان دەست پێکرد

پەیامی کورد      ...   ئەردۆغان و سەلمان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان ووتووێژەکانیان دەست پێکرد

ڕابەرانی تورکیا و عەرەبستان لە سەر کراوەدانانی کەناڵەکانی ووتووێژ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان هەر دوو لایەن و چارەسەر و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کێشەکانی نێوان هەردوو ووڵات ڕێکەوتنیان ئەنجامدا 

شا سەلمان بن عەبدۆلعەزیز، پادشای سەعوودیە و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و  لەبارەی لووتکەی G20 گفتوگۆیان کرد، کە بڕیارە سەعوودیە میوانداری بکات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سەعوودیە، سەلمان بن عەبدۆلعەزیز پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ  رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەنجامداوە، لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە هەماهەنگی هەوڵەکان لە چوارچێوەی کارەکانی لووتکەی G20 کردوە کە سەعوودیە میوانداری دەکات.

لووتکەی G20 کە ئەمساڵ سەعوودیە میوانداری دەکات، ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممە 21و 22ـی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.
سعودیە لە تشرینی دووەمی 2019دا بۆ ماوەی ساڵێک سەرۆکایەتی لووتکەی G20 ی وەرگرت، دوای کۆتاییهاتنی ئەو لووتکەیەی کە لە ژاپۆن بەڕێوەچوو.
چاوەڕێ دەکرێت سەرکردەی ووڵاتانی تورکیا، ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئاڵمانیا، ئیتاڵیا، کەنەدا، هیندستان و ژمارەیەک لە ووڵاتانی دیکە وەک رووسیا و چین بەشداری لووتکەکە بکەن.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە