ئەردۆغان : یەکێتی ئەورووپا بەبێ تورکیا بەهێزنابێت و پێویستی زۆری بە تورکیایە
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : یەکێتی ئەورووپا بەبێ تورکیا بەهێزنابێت و پێویستی زۆری بە تورکیایە
بەبۆنەی رۆژی ئەورووپا، سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی تووندی لەبەرپرسانی یەکێتی ئەورووپا گرت و تۆمەتباری کردن بەنەبوونی پشوو درێژی و دیدێکی ستراتیژی روون، ووتیشی بوونی یەکێتی ئەورووبا بەبەهێزی پێویستی بە تورکیایە.
ئەمڕۆ 9-ی ئادار "رۆژی ئەورووپا"یە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی "سەرکەوتنی رووسیا لە شەڕی جیهانی دووەم" و لەناوچوونی دەسەڵاتی نازییەکان، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەیەوە ڕایگەیاند، تائێستاش یەکێتی ئەورووپا پێویستی زۆری بە تورکیایە، تورکیاش هێشتا چاوی لەئەندامێتی یەکێتییەکەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، گەورەترین بەربەست لەبەردەم یەکێتی ئەورووپا بۆئەوەی ببێتە یاریکەرێکی جیهانی بەهێز نەبوونی پشوودرێژی و دیدێکی ستراتیژی روونە.
ووتیشی، یەکێتی ئەورووپا پێویستی بە پێکهاتەیەکی دامەزراوەیی گرینگ هەیە و لەم روانگەیەشەوە پێویستیان بە میکانیزمەکانی بڕیاردان هەیە.
جەختیشیکرد، بەبێ پشتیوانی تورکیا، یەکێتی ئەورووپا ناتوانێت بەبەهێزی دەرکەوێت، تورکیاش پایەند دەبێت بە ئامانجی ستراتیژی ئەندامێتی یەکێتی ئەورووپا، سەرەڕای بەربەستەکان کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە