ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر بنەماکانی ڕێککەوتنی ئاشتی ڕێککەوتن

پەیامی کورد  ...  ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر بنەماکانی ڕێککەوتنی ئاشتی ڕێککەوتن

نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند، ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر بنەماکانی ڕێککەوتنی ئاشتی ڕێککەوتوون. پاشینیان، لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، 'هەر ووڵاتێک بە زمانی دیپلۆماسی جیاواز قسە دەکات'.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕووسیا " تاس " دەر بارەی دانووستانەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی و دۆخی کۆتایی نێوان هەردوو دەوڵەت ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. هەروەها تاس لێدوانی خۆی لەسەر لێدوانەکەی پاشینیان دا. تاس لە دەمی پاشینیانەوە ڕایگەیاند :  "هەمو هەواڵێکی خۆش و ناخۆش سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان هەیە". زۆر باشە کە گەیشتینە بنەماکانی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئازەربایجان. ئەمەش لە ئەنجامی کۆبوونەوەی من لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان لە برۆکسل بوو کە، لە ڕێگەی نێوەندگیری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەنجوومەنی ئەورووپا چارڵز میشێل ەوە ڕوویدا.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە