ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" له کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت
پەیامی کورد ... ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" له کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له ٢٦مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" له ووڵاتی کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت.
ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" له کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ووڵاتانی ئا‌ڵمانیا و قەتەر؛ له سێیه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" A Window on Asian Cinema لە بیست و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" Busan له کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتۆس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لەجیهاندا بڵاودەبێتەوە.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" یه‌کێکه له گرینگ‌ترین فێستیڤاڵه‌کانی ووڵاتانی ئاسیا و یه‌کێکه له ٢٢ فێستیڤاڵی باوه‌رپێکراویی ئه‌نجوومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی فیلم "فیاپف" FIAPF له ئاستی دنیادا. ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی شاری بۆسان و ناوه‌ندی فیلمی کۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە