ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی " دیپلۆماتکاری ئێرانی " لە لایەن دادگای بروکسێل ەوە ڕادەست نەکرا

پەیامی کورد    ...   ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی " دیپلۆماتکاری ئێرانی " لە لایەن دادگای بروکسێل ەوە ڕادەست نەکرا

دادگای بروکسێل ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی دیپلۆماتکاری تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ڕادەستی ئێران نەکرد و بڕیارەکەی بۆ دوو مانگی داهاتوو درێژ کردەوە

سەرلەبەیانی دوێنێ ، پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی جووڵای ٢٠٢٢، دادگای بروکسێل  لەسەر دۆسیەی ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی دیپلۆماتکاری ئێرانی بەڕێوە چوو.

لەم دادگایە سکاڵاکارانی سەر بە حزبی موجاهیدینی خەڵق و هەروەها سکاڵاکارانی نێودەوڵەتی و سەرۆکوەزیران، وەزیری داد و وەزیری دەرەوەی بەلژیک بەشداربوون.

کۆبوونەوەی دادگا کەوتە بەرواری 28 ی پووشپەڕی داهاتوو و داواکاری ئێران لە دەوڵەتی بەلژیک بۆ ڕادەستکردنی ئەم تیرۆریستە بۆ دوومانگ دواخرا.

ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی، دیپلۆماتکاری ئێرانی لە ڤییەننا ، پووشپەڕی ساڵی ٩٧ی هەتاوی بە تاوانی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوە و هێرشی تێرۆریستی بۆ شوێنی کۆبوونەوەی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە فەڕەنسا بە تۆمەتبار ناسێندراوە و لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی لەلایەن دادگای بەلژیکەوە ٢٠ ساڵ حۆکمی بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە