ئەشرەف غەنی ئەمڕۆ دەست لە کار دەکشێنێتەوە

پەیامی کورد     ...    ئەشرەف غەنی ئەمڕۆ دەست لە کار دەکشێنێتەوە .

کەناڵی ئەلعەرەبییە لە زاری میدیاکانی ئەفغانی ڕایانگەیاند کە ئەشرەف غەنی سەرۆککۆماری ئەفغانستان بە نیازە تاکوو یەکشەممە دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە ئۆپراسیۆنی ڕاگواستنی هێز ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆککۆماری ئەفغانستان دا بەڕێوە دەچێت .

لە دوای پێشڕەوییە بەرفراوانەکانی تاڵیبان لە شارەکانی ئەفغانستان ئەم گرووپە ئەمڕۆ گەیشتوونەتە پشت دەروازەکانی کابۆل و گرووپیک بۆ گفتۆگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ووڵاتە بەرەو کۆشکی سەرۆککۆماری ڕۆیشتوون تاکوو دەربارەی ڕاگواستنی لێتێگەیشتوانەی هێز ووتووێژ بکەن


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە