ئەشرەف غەنی : من هێشتا سەرۆککۆمارم

پەیامی کورد   ...   ئەشرەف غەنی : من هێشتا سەرۆککۆمارم

ئەشرەف غەنی لە یەکەمین گفتووگۆی ڤیدیۆیی خۆیدا لە دوای هەڵهاتن لە ئەفغانستان ڕایگەیاند : من سەرۆککۆماری یاساییم ، بەڵام تاکوو ئێستا بۆ گەڕانەوەم بۆ ئەفغانستان دۆخێک بەدی هاتووە .

ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی خۆی پێش دەرچوونی من بەتاڵ کردبوو ئەگەر بڕیاری پاڵپشتی کردنیان بە کۆمار هەبوایە بۆچی خۆیان هەڵهاتن ؟

من ڕۆیشتم بۆ مەزار شەریف ، ژەنەڕاڵ دۆستۆم و ژەنەڕاڵ عەتا جل و بەرگی شەڕیان لەبەر کرد هەموو کەل و پەلێکمان بەوان دا . بەڵام بەیانییەکەی لە ئۆزبەکستان بوون . بەرپرسیاری شەڕی ئێوەم لە سەر شانی دۆستۆم و عەتا موحەمەد بوو و خۆیان خاوەن بڕیار بوون بەڵام مقاومەیان نەکرد . شەڕسالاران بۆ ئەوەی کە چەکەکانی خۆیان ڕادەست بکەن ، ویلایات و پۆستی وەزارەتی دەدرا و میلیاران دۆلاریان پێدرا و ئەوان پارەکانیان لە وولات بردە دەرەوە و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی مامەلەیان کرد .

لە ڕۆژی ڕووخان ، وەزیری بەرگری پێس من هەڵهاتبوو ، بەرپرسیاری ڕووخانی خێرای ویلاتەیەکان لە سەر شانی ئەو بوو کە دەبوو بەڕێوبارەیەتی بکات ، من دواهەمین کەسێک بووم کە لە ئەفغانستانەوە دەرچووم ، بڕیار وابوو تا کاتی مردن ڕاوەستم


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە