ئەشرەف غەنی : یەکێک لە هەڵەکانی من متمانە کردنم بە ئەمریکا و شەریکە نێودەوڵەتییەکان بوو
پەیامی کورد ... ئەشرەف غەنی : یەکێک لە هەڵەکانی من متمانە کردنم بە ئەمریکا و شەریکە نێودەوڵەتییەکان بوو
زیاتر لە ٤ مانگ دوای ڕووخانی ئەفغانستان بە دەستی میلیشیا چەکدارییەکانی گرووپی تاڵیبان و بەرەوڕووبوونەوەی خەڵکی ئەم ووڵاتە لەگەڵ کێشە و گرفتی بێوێنەی ئابووری و مرۆیی ، ئەشرەف غەنی ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆ ٤ی بی بی سی بۆ یەکەمین جار هەندێک لە هەڵەکانی خۆی ئاشکرا کرد و دانی پێدانا و ووتی : " : یەکێک لە هەڵەکانی من متمانە کردنم بە ئەمریکا و شەریکە نێودەوڵەتییەکان بوو .
ئەشرەف غەنی سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان کە لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی کابۆل لە ١٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ دا بۆ ووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەڵهات ، لە ووتووێژێکیدا یەکێک لە هەڵەکانی خۆی متمانە پێکردن بە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و شەریکە نێودەوڵەتییەکانی ڕاگەیاند .
یەکەمین ووتووێژی میدیایی ئەشرەف غەنی لە دوای هاتنە سەر کاری گرووپی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ ی دیسەمبەر لە ڕادیۆی ٤ی بی بی سی بڵاو کرایەوە
سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان لەم ووتووێژەدا لەگەڵ ژەنەڕاڵ نیک کارتەر ، سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی ئەرتەشی بەریتانیا جەختی کردەوە کە ئەو ئامادەیە تاکوو بەرپرسیاری هەندێک لە ئەو هۆکارانەی کە بوون بە هۆی ڕووخانی دەوڵەتی کابۆل قەبووڵی بکات .
سەرەڕای ئەمانە ئەشرەف غەنی جگە لە بەرگریئ کردن لە بڕیارەکەی بۆ هەڵهاتن لە ئەفغانستان لە ووتووێژی ئەم دواییەی خۆیدا کە ئەو بۆ پێش گرتن لە وێرانبوونی کابۆل ئەم جۆرە بڕیارەی گرتووەتە بەر .
بە پێی ووتەکانی سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان دوو گرووپی جیاواز لە هێزەکانی تاڵیبان لە دوو ڕێگاوە بەرەو کابۆل لە جووڵە و بەرەوپێش چوون بوون و ئەگەر ئەو هەڵنەهاتبایە ، ئەگەری ئەوە هەبوو تێکهەڵچوون لە نێوان ئەوان دا ڕوویبدابایە و ببوایەتە هۆکاری وێرانی و کاولکاری کابۆل .
غەنی هەروەها جەختی کردەوە و ووتی کە ئەو سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ کاتێک لە خەو هەستاوەتەوە هیچ کاتی بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەوە دواهەمین ڕۆژی ئاژموونی لە ئەفغانستان دەبێت .
بە ووتەی سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان گرووپی تاڵیبان ڕێکەەتنیان ئەنجام دابوو تاکوو نەچنە ناو شاری کابۆل بەڵام دۆخەکە بە شێوازێک وەرگەڕایەوە و ئەوان کابۆل یان داگیر کرد .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە