ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا : سەرکردەی ئێران یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان
پەیامی کورد ... ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا : سەرکردەی ئێران یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان
- جۆنتسان دبلیو هاکێت، ئەفسەری پێشووی هەواڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا لە پۆدکاستێکی بایکۆم دا سەبارەت بە چالاکییەکانی سوپای پاسداران لە دەرەوەی ووڵات ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانی دوو پاسپۆرتی دیپلۆماسی ڕەشی هەبووە و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی ئێستای سوپای قودس سێ پاسپۆرتی ڕەشی هەیە.
- ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی باڵای ئێران لەوان بەرپرسی بانکی ناوەندیش بە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ ووڵاتانی وەک ئەمریکا دەچن بۆ دانوستان لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ بریکارەکانیان لەو ووڵاتانە کۆدەبنەوە کە پێویستیان بە ڤیزە نییە، وەک سەنگافورە، ئەندەنووسیا، تایلەند و ئیکوادۆر.
- سەبارەت بە سەرچاوە دارایی یەکانی سوپای پاسداران، ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند، داهاتی قاچاخ و بازاڕی ڕەش - لەوانەش هاوردەکردنی نایاسایی کاڵاکانی وەک ئایفۆن و ئاودی و مێرسیدس - بەشێکی بەرچاو لە بوودجەی ڕێکخراوەکە دابین دەکات.
- هاکێت زیادی کرد : هەندێک لە خەمڵاندنەکان باس لەوە دەکەن کە سەرکردەی ئێران یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان. سەرەڕای ئابووری گەمارۆوەکان، پێکهاتەی بازاڕی ڕەشی ناوخۆ ڕێگەی پێدەدات
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە